هەفتانە 15 هەزار هەنگاو بەپێ بڕۆ سێ ساڵ تەمەنت زیاد دەبێت

شەیری بکە لە:
هەفتانە 15 هەزار هەنگاو بەپێ بڕۆ سێ ساڵ تەمەنت زیاد دەبێت

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


توێژینەوەكان دەریدەخەن ئەگەر ڕۆژانە بە پێ پیاسە بكەیت و هەفتانە 15 هەزار  هەنگاو بڕۆیت سێ ساڵ تەمەنت بۆ زیاد دەبێت.


وێنە گەورەكە: بەردەوام پزیشكەكان ئامۆژگاریمان دەكەن زۆر بەپێ بڕۆین، لە تازەترین توێژینەوەدا دەركەوتووە، ئەگەر لە هەفتەیەكدا 15 هەزار هەنگاو بڕۆیت دەبێتە هۆی ئەوەی تەمەنت درێژببێت و تەندروستییەكی باشت هەبێت.


بڵاوكراوەی فەرمی: بەپێی ئەو توێژینەوەیەی كە لەلایەن كۆمپانیای بیمەی ڤیتالیتەوە ئەنجامدراوە، وەرزشكردنی بەردەوام دەتوانێت باشتربوونی بەرچاو لە تەندروستی گشتی  بهێنێتە ئاراوە، بەتایبەتی بۆ نەوە كۆنەكان.


ئەمەش بزانە: بە ئەنجامدانی چالاكی جەستەیی سادە وەك ڕۆشتنی پێنج هەزار هەنگاو سێ جار لە هەفتەیەكدا، بە لایەنی كەم دەتوانێت لە نێوان دوو ساڵ و نیو بۆ پیاوان و سێ ساڵ بۆ ژنان زیاد بكات، ئەمەش جگە لە كەمكردنەوەی ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم و كەمكردنەوەی ئەگەری مردن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان