
كۆبوونەوەیەكی پێشووی جەیك سولیڤان و سوودانی- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
وابڕیارە لە مانگی نیسان سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی واشنتن بکات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمریکا کۆببێتەوە، واشنتن چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدای وەک یەکێک لە مەرجەکانی سەردانەکەی سوودانی بۆ واشنتن داناوە.
بۆچی گرنگە: فشاری ئەمریكا بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق وادەكات كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەت لەبواری دارایی و ناردنی بەشە بوودجەی هەرێمی كوردستان زووتر چارەسەر بكرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕاپۆرتێکدا پێگەی ئەلمۆنیتۆر باس لە سەردانەکەی سوودانی دەکات بۆ واشنتن و نوسیویەتی: دوو بەرپرسی ئەمریکا کە نەیانویستووە ناوی خۆیان ئاشکرابکەن بە سوودانیان گوتووە، مەرجێک لەو مەرجانەی کە پێشوازیەکی باش و گەرم لە سوودانی دەکرێت ئەوەیە دەبێت سوودانی کێشەکانی حکومەتەکەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا چارەسەر بکات.
لەلایەکی دیکەوە: جەیک سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیدا چاوی بەسوودانی کەوتووە و پێی گوتووە، دەبێت لە دۆخێکی باشدا سەردانی واشنتن بکەیت. ئەو سەردانەی سوودانی کە تا ئێستا کاتەکەی دیاری نەکراوە لەکاتێکدایە کە لە 26ی مانگی ڕابردوو بەسەردانێکی فەرمی سەرۆکوەزیران بارزانی گەیشتە واشنتن و لەگەڵ گەورەبەرپرسانی ئەمریکا کۆبووەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 8 خولەک لەمەوپێش
هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە مەرحەباکەی شەهرامەوە تا هەژەندەکەی هەژان
12 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکی مەسک: کوڕەکەم شەرمنە بۆ سیاسەت دەست نادات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
خاوەن پێداویستییەکی تایبەت کتێب خوێندنەوە دەکاتە چارەسەر
5 نیسان
کەشناسی لەبارەی بارانبارینەوە ئاگادارینامەیەک بڵاودەکاتەوە
5 نیسان
چوار گەشتیار لە بۆشایی ئاسمان گەڕانەوە
4 نیسان
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر پێدانی زەوی بە سەرجەم مامۆستایان دەدات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 60%ـی ناوچە مینڕێژکراوەکان پاککراونەتەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی عێراق: هەزار زیندانی بە یاسای لێبوردنی گشتیی ئازاد کراون