ڤیدیۆ؛ فڕۆكەیەكی سەربازی لە مۆسكۆ كەوتەخوارەوە

شەیری بکە لە:
ڤیدیۆ؛ فڕۆكەیەكی سەربازی لە مۆسكۆ كەوتەخوارەوە

ساتی گڕگرتنی فڕۆکەکە لە ئاسمان

ئاڤا نیوز

فڕۆكەیەكی بارهەڵگریی ڕووسی لە فڕۆكەخانەیەكی مۆسكۆ بە 15 سەرنشینەوە كەوتەخوارەوە و پێنج سەرنشین بریندار بوون.

چیرۆکی سەرەکی: فڕۆكەیەكی بارهەڵگری ڕووسی لە جۆری ئێڵ-76ی ڕووسی، ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوچەی ئیڤانڤۆ لە باكووری ڕۆژهەڵاتی مۆسكۆ بە 15 سەرنشینەوە كەوتەخوارەوە.

هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە لەکارکەوتنی یەکێک لە بزوێنەرەکانی بووە.

لێدوانی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، فڕۆکەکە لە ئاسمان گڕی گرتووە، شوێنی کەوتنەخوارەوەی دووربووە لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: