
کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لیژنەیەکی حەوت کەسی بۆ دانووستاندن لەگەڵ دیمەشق پێکهێنا، لیژنەکە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی مانگی ئازار، نوێنەرایەتیی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: 10-3-2025 ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتیی سووریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ڕێککەوتنێکی مێژووییان واژۆکرد، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش هەسەدە دەبێتە بەشێک لە وەزارەتی بەرگریی سووریا و دەوڵەتی سووریاش مافەکانی کورد گەرەنتی دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی هەسەدە بڵاویکردەوە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە شاری حەسەکە پێشوازی لە حوسێن سەلامە، سەرۆکی لیژنەی حکومەتی سووریا بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە کردووە، لە کۆبوونەوەکەشدا گفتوگۆ لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە، گەڕانەوەی ئاوارەکان، گرنگی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە سووریا و دوورخستنەوەی بەنداوی تشرین لە هێرشی سەربازیی کراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەوەش هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا ناوی ئەندامانی شاندی دانووستاندن ئاشکرا کراوە کە نوێنەرایەتیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەن لە دانووستاندنەکانی داهاتوودا لەگەڵ دیمەشق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەندامانی لیژنەکە لە سێ کورد، سێ عەرەب و یەک هاووڵاتی مەسیحی پێکدێن، ئەوانیش بریتین لە:
فەوزە یوسف - ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە (کورد)
عەبدحامید مەهباش - هاوسەرۆکی حیزبی سووریای ئایندە (عەرەب)
سنحەریب برسوم - هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی سریان ( مەسیحی)
ئەحمەد یوسف - هاوسەرۆکی دەستەی ئابووری لە ئیدارەی خۆسەر (کورد)
سۆزدار حاجی - ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هەسەدە (کورد)
مریەم ئیبراهیم - هاوسەرۆکی دەستەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ئیدارەی خۆسەر (عەرەب) - هاوتەبێژی لیژنەکە
یاسر سلێمان - جێگری هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی یاسادانانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا (عەرەب) - هاوتەبێژی لیژنەکە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
کۆمپانیاکانی بەشدار لە دانانی سیستمی وزەی خۆر بۆ ماڵان زیاد دەکرێن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: شەڕی ئۆکراینا شەڕی بایدنە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەنفالێک لە پێشمانەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی گوندی لبانە بەکۆمەڵ دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
23 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی دیارنەمانی 800 ملیۆن دیناری هاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاودەبێتەوە
13 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری: عێراق پابەندی بڕیاری دادگای تاوانەكان نەبووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی شاندی پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنەکەسە: لە بەستنی کۆنگرەی نیشتمانی کورد لەسەر چەند خاڵێک ناکۆکین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو بەنزینخانە لە سنووری ڕاپەڕین سزا دەدرێن