
ئاڤا دیجیتاڵ
كاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران چەند هێرشێکی مووشەكی یەک بەدوای یەکی كردە سەر شاری هەولێر. هەر زوو ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە.
چی ڕوویدا؟ شەوی دووشەممە، سوپای پاسداران چەند شوێنێکی لە نێو شاری هەولێر بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی یەک لەدوای یەک کرانە ئامانج. هەر هەمان شەو ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و گوتی: چوار کەس گیانیانیان لەدەستداوە و تەندروستیی بریندارانیش ناجێگیرە.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: وا پێشینی دەکرێت کە هێرشەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە، بەردەوام بن و دووبارە بە مووشەک و درۆن هێرش بکاتەوە سەر هەرێمی کوردستان.
زیانە سەرەکییەکان: لە هێرشە مووشەکییەکدا، زیان بە چەندین ماڵی هاونیشتمانییان لە نزیک شوێنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان کەوتووە. لەو ڤیدیۆیانەشی لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە بڵاو کراونەتەوە وا دەردەکەوێت، ماڵەکانی نزیک شوێنی مووشەکبارانکردنەکە زیانیان بەرکەوتووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دوای چەند خولەکێک لە هێرشە مووشەکییەکانی سەر شاری هەولێر، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاگەیێندراوێكدا بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکەی سەر هەولێر ڕاگەیاند و گوتی: "هێرشەکان بە مووشەکی بالیستی ئەنجامدراون و ئەمەش وەڵامێکە بۆ هێرشی ئەم دواییەی سەر وڵاتەکەمان".
باکگراوند: هێرشی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران ماوەیە بەردەوامە و ناوە ناوە بە مووشەک و درۆن هێرش دەکەنە سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و فرۆکەخانەی سەربازیی هەریر. ئەمجارەیان بە مووشەک و درۆن هێرش کرایە چەند شوێنێکی شاری هەولێر و جگە لە زیانی ماددی کە بەر ماڵی هاونیشتمانییان کەوتووە، چەند کەسێکیش بوونەتە قوربانی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار