وەزیری دەرەوەی سعوودییە لە واشنتن لەگەڵ هاوتاکەی  تاوتوێی پرسە ستراتیژییەکان دەکەن

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی سعوودییە لە واشنتن لەگەڵ هاوتاکەی  تاوتوێی پرسە ستراتیژییەکان دەکەن

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودییە. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

لەدرێژەی هەوڵە ستراتیژیی و دیپلۆماسییەکانی نێوان ئەمریکا و سعوودییە، وەزیری دەرەوەی سعوودییە لەگەڵ هاوتاکەی لە واشتن کۆبوونەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە واشنتن پێشوازی لە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودییە کرد و پرسە گرنگەکانیان تاوتوێ کرد.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پرسی ئاگربەستی غەززە، پرسی سەرەکی گفتۆگۆیەکان بوون، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامدان بە ئاگربەست لە غەززە کردووە.

زانیاریی زیاتر: ئەم سەردانە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری داوە یەکەم گەشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، وەک یەکەم وڵاتیش سەردانی شانیشینی سعوودییە بکات.

لە لایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا گەشتێکی نزیکەی دوو هەفتەیی بۆ سێ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەکات، سعوودییەش یەکێکە لەو وڵاتانە، کە ئامانج لێی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان و وەبەرهێنانی زیاترە لەو وڵاتەکەدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ