نێردەی ترەمپ مەرجی ئەمریکا بۆ دانووستاندنەکانی نێوان واشنتن و تاران ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
نێردەی ترەمپ مەرجی ئەمریکا بۆ دانووستاندنەکانی نێوان واشنتن و تاران ئاشکرا دەکات

ئاڤا نیوز

 

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مەرجی وڵاتەکەی بۆ دانووستاندنی ئەتۆمی نێوان واشنتن و تاران ئاشکرا دەکات.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە زاری بەرپرسێکی ئیدارەی ئەمریکاوە ئاشکرایکردووە، ''تیمی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیامی ناردووە و داوایان لە ئێران کردووە لەڕێگەی عومانەوە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ ئەنجامبدات."

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ستیڤ ئاشكرای کردووە، ''ئەگەر گفتۆگۆکان ڕاستەوخۆ نەبێت، ئەوا بەشداری دانووستاندنەکان ناکات و ناچێتە عومان."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ڕۆژی شەممە 12ـی 4ی 2025، لە ئاستی باڵا دیدار و دانووستاندنەکانی نێوان شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکا لە عومان دەستپێکات، بەڵام هەر لایەنێک جۆرە دانووستاندنێکی هەڵبژاردووە؛ ئەمریکا داوای دانووستاندنی ڕاستەوخۆ دەکات، بەڵام ئێران دانووستاندنی ناڕاستەوخۆ هەڵدەبژێرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ