لە هەولێر ئاگر لە کێڵگەیەکی پەلەوەر دەکەوێتەوە و زیانی 6 دەفتەر دۆلار لە خاوەنەکەی دەدات

شەیری بکە لە:
لە هەولێر ئاگر لە کێڵگەیەکی پەلەوەر دەکەوێتەوە و زیانی 6 دەفتەر دۆلار لە خاوەنەکەی دەدات

کێڵگەیەکی پەلەوەر لە سنووری هەولێر

ئاڤا نیوز

 

لە سنووری قەزای بەحرکە لە هەولێر ئاگر لە کێڵگەیەکی پەلەوەر کەوتەوە، وتەبێژی بەرگریی فریاکەوتنیش دەڵێت، "هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە".

 

لێدوانی فەرمی: شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کاتژمێر 7:30ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ئاگر لە کێڵگەیەکی پەلەوەر لە گوندی گردە چاڵ لە سنووری قەزای بەحرکە کەوتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: "لەبەر دووری شوێنی ئاگرەکە، تیمەکانمان درەنگ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی درەنگ ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت و تەواوی کێڵگەکە بسووتێت". وتەبێژی بەرگریی شارستانی وادەڵێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکە گومان دەکات بەهۆی کەمتەرخەمی کارمەندەکانیەوە ڕووداوەکە ڕوویدابێت، بۆیە ئاسایش و پۆلیس کامێرەکانی چاودێرییان بردووە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کارمەندەکان دەستپێکردووە، بەڵام هێشتا ڕوون نەبووەتەوە هۆکاری ڕووداوەکە چی بووە.

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: خاوەنی کێڵگەکە زیانەکانی بە شەش دەفتەر دۆلار دەخەمڵێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: