نزیکەی 20 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەی میانمارەوە گیانیان لەدەست دا

شەیری بکە لە:
نزیکەی 20 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەی میانمارەوە گیانیان لەدەست دا

دیمەن یەکێک لە باڵەخانە ڕووخاوەکانی میانمار لەدوای بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ

ئاڤا نیوز

بوومەلەرزەکەی میانمار زیانی زۆری مرۆیی و ماددی لێکەوتووەتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی سەرچاوە پزیشکییەکان لە 'نایپیداو'ی پایتەختی میانمار، نزیکەی 20 کەس بە هۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەکی دیکەیشیان بریندار بوون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بوومەلەرزەکەی میانمار بە گوڕی 7.7 پلەی ڕێختەر ڕوویدا و لە وڵاتانی دراوسێش هەستی پێکرا. هەر بەم هۆیەشەوە لە تایلەند باڵەخانەیەک کە لە کاتی درووستکردندا بوو، ڕووخا و بە هۆیەوە لانیکەم کرێکارێک گیانی لەدەست دا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: