بەتەمەنترین ژن لە کەرکووک کۆچی دوایی کرد

شەیری بکە لە:
بەتەمەنترین ژن لە کەرکووک کۆچی دوایی کرد

ئاڤا نیوز

بەتەمەنترین ژن لە پارێزگای کەرکووک لە تەمەنی 124 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

لێدوانی فەرمی: زیاد خەڵەف، بەڕێوبەری تەندروستیی کەرکوک بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئافرەتەکە لەدایکبووی ساڵی 1900 بوو، چەند ڕۆژێک بوو بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە لەژێر چاودێری بوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی کەرکوکی فێرکاری کۆچی دوایی کرد".

ئەمەش بزانە: بەتەمەنترین ئافرەت لە عێراق کە خەڵکی پارێزگای زیقار بوو، مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو لە تەمەنی 138 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

نوێ دەکرێتەوە...

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: