بوومەلەرزەیەکی بەهێز تایلەندی هەژاند

شەیری بکە لە:
بوومەلەرزەیەکی بەهێز تایلەندی هەژاند

دیمەنی پاشماوەی بوومەلەرزەکەی تایلاند

ئاڤا نیوز

بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە بانکۆکی پایتەختی تایلەندی دا و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە و بەم هۆیەشەوە باری لەناکاو ڕاگەیێنرا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوتەی پۆلیسی تایلەند، بوومەلەرزەکە بووەتە هۆی ڕووخانی باڵەخانەیەکی 30 نهۆمی کە لە ژێر درووستکردندا بووە.

زانیاریی زیاتر: بو گوێرەی زانیارییەکان لە کاتی بوومەلەرزەکەدا 43 کرێکار سەرقاڵی کارکردن بوون aلە باڵەخانەکە و باڵەخانەکەیان بەسەردا ڕووخاوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوەندی سەرەکیی بوومەلەرزەکە میانمار بووە و گوڕەکەی 7.7 پلەی ڕێختەر بووە. ئەم بوومەلەرزەیە لە وڵاتانی دیکەش وەک بەنگلادیش، هیندستان، لاوس، چین و تایلەند هەستی پێکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: