هاووڵاتیانی غەززە داوای چوونە دەرەوەی حەماس دەکەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

هاووڵاتیانی غەززە بۆ یەکەمجارە خۆپیشاندان لە دژی بزووتنەوەی حەماس دەکەن و داوای چوونە دەرەوەی ئەو بزووتنەوەیە دەکەن.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە 26-03-2025، سەدان هاووڵاتی لە غەززە خۆپێشاندیان کرد و ناڕەزایەتییان دژی بەردەوامیی شەڕ دەربڕی.
خەڵکی ‌غەززە داوای وەستاندنی شەڕ و چوونە دەرەوەی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماسیان کرد.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە یەکەمجارە هاووڵاتییان لە کەرتی غەززە لەگەڵ سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل، دژی بزووتنەوەی حەماس خۆپێشاندان بکەن.

ئەمەش بزانە: خۆپیشاندەران داوایان لە بزووتنەوەی حەماس کرد، واز لە خاوەنداری و حوکمی کەرتی غەززە بهێنێت و شارەکە جێبهێڵێت، تا ئێستاش حەماس بێدەنگی هەڵبژاردووە. 

زانیاریی زیاتر: لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی غەززەوە لە 7مانگی 10ی ساڵی 2023ەوە، تاوەکو ئێستا، 50 هەزار و 82 کەس کوژراون، 113هەزار و 408 کەسيش بريندار بوون.

باکگراوند: مانگی یەکی ئەمساڵ ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگیریی میسر و قەتەر و ئەمریکا  ئاگربەستیان ڕاگەیاند، قۆناغی يەکەمی جێبەجێکرا و بووە هۆی وەستانی شەڕی غەززە، بەڵام بەر لە دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە، ئيسرائيل هەفتەی ڕابردوو هێرشەکانی بە چڕی بۆسەر کەرتی غەززە دەستپێکردەوە و بەهۆیەوە سەدان کەس کوژران. هاوکات ڕێگریشی لە چوونی هاوکارييە مرۆييەکان بۆ غەززە کرد، ئەمەش هاووڵاتیانی لە کەرتی غەززە تووڕە و بێزار کردووە، بۆ کۆتایی هاتنی شەڕەکە داوای چوونەدەرەوەی حەماس دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ