کارەبای چەند گەڕەکێکی پارێزگای دهۆک دەبێتە 24 کاتژمێری

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

پڕۆژەی کارەبای 24ی کاتژمێری پڕۆژەی ڕووناکی، ئەمشەو دوو گەڕەکی پارێزگای دهۆک ڕووناک دەکاتەوە و چیتر پێویستییان بە مۆلیدەی ئەهلی نامێنێت .

چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە پێنج مانگە پڕۆژەی ڕووناکی دەستپێکردووە، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژی و گرنگەکانی کابینەی نۆیەمە، تاوەکو ئێستا بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر و سلێمانی لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بوون و ئەمشەویش دوو گەڕەکی دهۆک کارەبایان دەبێت بە 24 کاتژمێری. 

زانیاریی زیاتر: ئەو دوو گەڕەکەی شاری دهۆک بەرۆشکێ و سەرهەڵدانن، کە حەوت هەزار هاوبەشی کارەبایان هەیە و نزیکەی 30 هاونیشتمانی سوودمەند دەبن لەو خزمەتگوزارییە. 

لەلایەکی دیکەوە: مانگی شەشی ساڵی ڕابردوو سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە کاتی دانانی بەردی بناغەی دوو پارک لە گەڕەکی بەرۆشکێ، دڵنیایدا کە خزمەتگوزاری ئاو و کارەبای باشتر دەئەگەیێنرێتە گەڕەکەکانی دهۆک، ئەمشەو یەکێک لەو خزمەتگوزارییە گرنگ و ستراتیژیانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەگاتە دوو لەو گەڕەکانە. 

باکگراوند: مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە گەڕەکی شادی هەولێر پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند، لەو کاتەوە تا ئێستا 415 هەزار هاونیشتمانی کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابینکراوە، نزیکەی 400 مۆلیدەی تایبەتی گەڕەکەکانیش وەستێنراون و چی دیکە نە دوکەڵ و دەنگیان نامێنیت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: