لە سنووری سلێمانی 16 کەسی بیانی دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە سنووری سلێمانی 16 کەسی بیانی دەستگیر دەکرێن

ژمارەیەک هاووڵاتی بیانی کە دەستگیرکراون - دوو پۆلیسی هێزەکانی پاسەوانی سنوور

ئاڤا نیوز

فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور ژمارەیەک هاووڵاتیی بیانی دەستگیر دەکەن کە هەوڵیاندا بوو بەشێوەی نایاسایی بێنە هەرێمی کوردستان و عێراق.

چیرۆکی سەرەکی: هاووڵاتییانی بیانی لەڕێگەی دەروازەکان هەوڵدەدەن بێنە ناو هەرێمی کوردستان لەوێشەوە برۆن بۆ خوارووی عێراق، بەڵام بەشێکی زۆریان لەلایەن پاسەوانی سنوور یان کارمەندانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیر دەکرێن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی هێزەكانی سنوور، ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئەرکەکانیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەکانی دزەکردن و قاچاخچێتی لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا، لیوای سێی سنوور لەناو فەرماندەیی سنووری هەرێمی یەکدا 16 كەسیان دەستگیر كرد کە هەوڵی بەزاندنی سنووریان دابوو بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنوورە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانی.

- ئەوانەی دەستگیركراون خەڵكی وڵاتانی ئاسیان و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراوە و ڕێوشوێنی یاسایی پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی ڕابردووش پێنج كەس دەستگیر كران كە هەوڵیان دابوو لە سنوورەكانی سلێمانی و بەسرەوە بە قاچاغ بێنە ناو هەرێمی كوردستان و عێراقەوە.

شەیری بکە لە: