
ئاڤا دیجیتاڵ
كەتیبەكانی قەسام باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، كوژرانی دوو بارمتەی ئیسرائیلی ڕاگەیاند كە لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە دەستبەسەر بوون، هۆكارەكەشی بۆ بۆردوومانێك گەڕاندووەتەوە.
چیرۆكە سەرەكییەكە: بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە حەماس بڵاویكردووەتەوە، كوژرانی ئەو دوو بارمتەیە بەهۆی بۆردوومانێكی سوپای ئیسڕائیلەوە بووە لە كەرتی غەزەی فەلەستین، لە گرتەكەدا ژنێك دەردەكەوێت كە باس لەوە دەكات دوو پیاو كە لەگەڵیدا دەستبەسەربوون، كوژراون.
باڵی سەربازی حەماس لە بڵاوكراوەكەدا دەڵێت "ئەو دوو بارمتەیە ناویان "یوسێ شەرعابی و تایس فرێسكیی" یە و لە بۆردوومانی سوپای ئیسرائیل لە غەزە كوژراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە كاتێك حەماس هەزاران مووشەكی ئاراستەی چەند شارێكی ئیسرائیل كرد، سوپای ئیسرائیل دەستیكرد بە بۆردوومانی چڕی كەرتی غەزە لە فەلەستین كە لەژێر دەسەڵاتی بزووتنەوەی حەماس دایە، تائێستاش شەڕ بەردەوامە.
ژمارەكان وادەڵێن: لە ماوەی زیاتر لە 100 ڕۆژی شەڕدا تائێستا نزیكەی 24 هەزار فەڵەستینی كوژراون، زیاتر لە هەزار و 200 ئیسرائیلیش كوژراون، جگە لەوەش زیاتر لە نیوەی باڵەخانەكانی غەزە ڕووخاون.
ژمارەی ئەو بارمتانەی لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە دەستبەسەرن و تا ئێستاش لە كەرتی غەزەن 132 كەسە، 111 پیاو، 19 ژن، دوو منداڵ( 121 یان ئیسرائیلین و 11 یان بیانین).

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار