ڤۆڵکسواگن دەیان هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکان دەکشێنێتەوە

شەیری بکە لە:
ڤۆڵکسواگن دەیان هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکان دەکشێنێتەوە

ئۆتۆمبێلێکی ڤۆلکسواگن لە جۆری گۆڵف، سەرچاوە: ماڵپەڕی carsguide

ئاڤا نیوز 

کۆمپانیای ڤۆڵکسواگنی ئەڵمانی زیاتر لە 260 هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکانی ئەمریکادا دەکشێنێتەوە، ئەمەش بەهۆی دزەکردنی سووتەمەنی و ئەگەری گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکانەوە.

چیرۆکی سەرەکی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نیشتمانی بۆ سه‌لامه‌تی لێخوڕین لە ئەمریکا ''NHTSA'' بریکارەکانی کۆمپانیای ڤۆڵکسواگنی ئاگادارکردووەتەوە کە چەندین مۆدێل لە ئۆتۆمبێلەکانی لە پشکنینی کواڵیتی دەرنەچوون و گرفتیان هەیە، بۆیە پێویستە ئۆتۆمبێلەکان لە بازاڕەکانی ئەمریکا بکشێننەوە.

هۆکارە زانراوەکان: ئەو ئۆتۆمبێلانەی گرفتیان هەیە بریتین لە: ڤۆڵکسواگن گۆڵف و جیتا لە مۆدێلەکانی 2015 تا 2020، گرفتەکەشیان ئەوەیە سووتەمەنی لە تانکییەکەیانەوە دزە دەکات و ئەگەری سووتانی ئۆتۆمبێلەکان هەیە.

ئەمەش بزانە: کۆمپانیای سەرەکی ڤۆڵکسواگن و بریکارەکانی ئاگادراکراونەتەوە پێویستە ئەو کەسانە قەرەبوو بکەنەوە کە بیمەیان هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ