وتەبێژی حەماس لە هێرشێکی ئیسرائیلدا دەکوژرێت

شەیری بکە لە:
وتەبێژی حەماس لە هێرشێکی ئیسرائیلدا دەکوژرێت

دیمەنی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە. وێنە؛ AFP

 

ئاڤا نیوز

لە دەرئەنجامی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، عەبدوللەتیف قانوع، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس کوژرا.

وێنە گەورەکە: ئیسرائیل دوای 57 ڕۆژ ‌هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر کەرتی ‌غەززە دەستپێکردەوە، ئەمەش بووە پوچەڵکردنەوەی ئاگربەستە دوو مانگیەکەی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، لەگەڵ دەتستپێکردنەوەی هێرشەکە زۆرێک لە سەرکردە دیارەکانی بزووتنەوەی حەماس کوژران.

زانیاریی بەدەستهاتوو:'' میدیاکانی سەر بە بزووتنەوەی حەماس بڵاویانکردەوە، عەبدوللەتیف قانوع، وتەبێژی بزووتنەوەکە لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا لە باکووری غەززە کوژراوە''.

باکگراوند: لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل ژمارەی کوژراوانی شەڕی غەززە 50 هەزار کەسی تێپەڕاند، لە ماوەی یەک هەفتەدا 830 کەس کوژراون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ