گەشتیارانی عێراق نووشتە و پێداویستییەکانی جادوو دەهێننە کوردستان

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ئەو گەشتیارانەی لە شار و ناوچەکانی دیکەی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، لە بازگەکانی هەولێر نووشتە و پێداویستییەکانی جادوو دەهێننە کوردستان. لە بازگەی شێراوە لە هەولێر چەندین کەلووپەل و کەرەستەی سەیروسەمەرەیان لێ گیراوە.

چیرۆکی سەرەکی: لە هەموو جەژن و بۆنەکاندا، گەشتیارێکی زۆر لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە دێنە هەرێمی کوردستان. ئێستاش چەند ڕۆژێکە بەهۆی پشووەکانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان گەشتیارێکی زۆر دێن، لە بازگەی شێراوە لە هەولێر، ڕێزێکی زۆریان دەگیرێ و هاوکاری و ئاسانکارییان بۆ دەکرێ.

زانیاریی تایبەتی: ڕزگار کۆچەر، ڕۆژنامەنووسی دیاری ئاڤا میدیا بەدواداچوونی کردووە، ئەو گەشتیارانە لە کاتی پشکنین لە بازگەی شێراوە بابەتی سیحر و کەرەستەکانی تایبەت بە سیحربازییان پێبووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بابەتانەی کە گیراون، وەکو "نوشتە، دوعا، ئەنگوستیلە، تەسبیح، جەستەی کەمتیار، ئێسکی پەپو سلێمانە" و زۆر شتی دیکەیان پێ بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ