یەکێتیی زانایان دەربارەی دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی جەژن ڕوونکردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:
یەکێتیی زانایان دەربارەی دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی جەژن ڕوونکردنەوە دەدات

لۆگۆی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕوونکردنەوە دەربارەی ئەو سنوورانە دەدات کە بڕیاری دیاریکردنی جەژن دەیانگرێتەوە، جەخت لەوە دەکاتەوە ئەو ناوچانەی لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە عێراقن، دەبێت پابەندی بڕیارەکەی وەقفی سوننی ببن.

چیرۆکی سەرەکی: لە نێو سوننەکانی عێراق ناکۆکی لەبارەی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان درووست بووە، لەیەک کاتدا لە ناوچەیەکدا بۆ هەندێکیان جەژنە و بۆ هەندێکی دیکە تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کوردانی دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دوودڵن لەلایەک لە هەرێمی کوردستان جەژنە، بەڵام بەگوێرەی بڕیاری دیوانی وەقفی سوننەی عێراق سبەی تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و دەبێت بەڕۆژوو بن.

لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە ئاڤای گوت، "بڕیاری جەژن کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، چونکە لەڕووی ئیدارییەوە سەر بەعێراقن و دەبێت پابەندی بڕیاری وەقفی سوننی ببن."

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ