ئێران لەسەر زەویی شارە مووشەکییەکەی ئاڵای ئەمریکای لابردووە و ئاڵای ئیسرائیلی داناوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 ئازار

دیمەنی شاری نوێی مووشەکی ئێران. وێنە؛ سوپای پاسدارانی ئێران
ئاڤا نیوز
ئێران لە شاری مووشەکیە نوێیەکەیدا ئاڵای ئەمریکای سڕیوەتەوە و ئاڵای ئیسرائیلی لەسەر ڕێڕەوی هاتووچۆی کارمەندەکانی کێشاوە و بەسەریدا دەڕۆن.
وێنە گەورەکە: ناکۆکییەکانی ئێران و ئیسرائیل بەردەوامە و لە نوێترین کاریدا ئێران شارێکی موشەکی درووستکردووە کە لەسەر زەوی شارەکە و لەسەر ڕێگای هاتوچۆی کارمەندەکانی ئاڵای ئیسرائیلی کێشاوە و بەسەریدا دەڕۆن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیای حکومی ئێران ڤیدیۆی "شاری نوێی مووشەکی سوپای پاسداران"ـی بڵاوکردەوە، تێیدا محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان لەگەڵ ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران سەردانی شاری مووشەکی دەکەن. لە گرتە ڤیدیۆکاندا تەنها ئاڵای ئیسرائیل لەسەر زەوی "شارەکە" دیزاین کراوە.
زانیاریی زیاتر: لەو وێنانەی کە پێشتر لە بنکەکانی تری مووشەکی سوپای پاسداران بڵاوکراونەتەوە، ئاڵای ئیسرائیل و ئەمەریکا شان بە شانی یەکتر لەسەر زەوی بینراون کە بەسەریدا دەڕۆیشتن، بەڵام لابردنی ئاڵای ئەمەریکا لەسەر زەوی شاری مووشەکی نوێی سوپای پاسداران لەکاتێکدایە کە سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ هۆشداری داوە بە کۆماری ئیسلامی کە ئەگەر ڕێکەوتنێک نەکرێت ئەوا کێشەی ئەتۆمی ئێران لە ڕێگەی بژاردەی سەربازییەوە چارەسەر دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
چەند شوێنێکی بەرز بۆ بینینی مانگ دیاریکران
- کوردستان
- 17 چرکە لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا پێشبینی هاتنی ژمارەیەكی زۆری گەشتیار دەكرێت
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
شارەوانیی سلێمانی لەسەر ڕشتنی چیمەنتۆ لە شەقامەكان دێتە دەنگ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حکومەتی نوێی سووریا پێکدەهێنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خێمەی ڕەمەزان کەشێکی جیاوازی بەشەوانی بەردەم قەڵای هەولێر بەخشیوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیانی فەڵەستین لە مزگەوتی ئەقسا بەشداریی نوێژی هەینی دەکەن
28 ئازار
ماسییەک لە هەولێر بە زیاتر لە دوو ملیۆن دینار دەفرۆشێت
27 ئازار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حکومەتی نوێی سووریا پێکدەهێنرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
موفتییەکی نوێ بۆ سووریا دادەنرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
واشنتن هاووڵاتیانی لە گەشتکردن بۆ سووریا ئاگادار دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەگەری ڕاگەیاندنی ئاگربەستی جەژن لە غەززە هەیە