بارەگایەکی نوێی ئۆتۆمبێلی تێسلا لە سعودییە دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
بارەگایەکی نوێی ئۆتۆمبێلی تێسلا لە سعودییە دەکرێتەوە

بارەگای کۆمپانیای تێسلا لە تێکساس. وێنە؛ AFP

 

ئاڤا نیوز

کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی کارەبایی جۆری تێسلا بڕیارە لە 10ـی نیسان بارەگای نوێی لە سعوودییە بکاتەوە.

وێنە گەورەکە: کۆمپانیای تێسلا، کە ئیلۆن مەسک ملیاردێری جیهانی خاوەنداریێتی دەکات لە نوێترین هەوڵی گەشەپێدانیدا دەیەوێت لەسعوودییە لقێکی کۆمپانیاکە بکاتەوە، بە ئامانجی فراوانکردنی بەردەوامی بەرهەمەکانی خۆی لە ناوچەی کەنداو.

بڵاوکراوەی فەرمی: کۆمپانیای تێسلا لە سۆشیاڵ میدیای خۆی ڕایگەیاند، لە 2025-04-10، بارەگایەکی فەرمی و نوێ لە شانیشینی سعوودییە دەکاتەوە.

زانیاریی زیاتر: کۆمپانیای تێسلای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی کارەبایی بارەگای سەرەکی لە ویلایەتی تێکساسە، چەندین شوێن و لقی هەیە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانە لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ئوردن و قەتەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: