کەسایەتییەکی دیاری دەڤەری سۆران بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا

شەیری بکە لە:

کۆچکردوو حاجی میرخان دۆلەمەری

ئاڤا نیوز

حاجی میرخان دۆلەمەری، بەرپرسی دەزگای ئەیلوول و گوڵان لە سۆران، خۆی و شۆفێرەکەی بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەست دا.

چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 04:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی دەربێستان لە ناحیەی ڕۆڤیای سنووری قەزای بەردەڕەش، حاجی میرخان دۆلەمەری کە کەسایەتییەکی دیاری دەڤەری سۆرانە، لەگەڵ شەعبان یاسینی شۆفێری تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و گیانیان لەدەست دا.

زانیاریی زیاتر: حاجی میرخان فەرماندەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین بوو، هەڵگری مەدالیای بارزانیی نەمر بوو، جگە لەوەش کەسایەتییەکی دیاری کۆمەڵاتیی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: