ئیسرائیل کوشتنی سەرکردەیەکی سەربازیی حیزبوڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل کوشتنی سەرکردەیەکی سەربازیی حیزبوڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند

ساتی هێرشێکی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبوڵڵا لە لوبنان

ئاڤا نیوز



سوپای ئیسرائیل کوشتنی سەرکردەیەکی باڵای سەربازیی حیزبوڵڵای لوبنان لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە ناوچەی سووەڕ لە قوڵایی باشووری لوبنان ڕاگەیاند.

 

وێنە گەورەکە: هەرچەندە حیزبوڵڵای لوبنان پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنی ئاگربەست دووپاتدەکاتەوە و ڕەتیشی دەکاتەوە ئەوان لەپشت ئەو هێرشە مووشەکیانەوە بن کە لە باشووری لوبنانەوە دەکرێتە سەر پێگەکانی ئیسرائیل، بەڵام ئیسرائیل حکومەتی لوبنان بە بەرپرسیار دەزانێت لە هەموو ئەو شتانەی لە خاکی وڵاتەکەیدا ڕوودەدەن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی سوپای ئیسرائیل، لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر ناوچەی سووەڕ لە باشووری لوبنان، توانرا ڕەزوان سەلیم عەوازە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حیزبوڵڵا بکوژرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، فەرمانیان بە قۆناغی دووەمی هێرشکردنە سەر دەیان ئامانجی حیزبوڵڵا لە لوبنان داوە.

 

ئەمەش بزانە: سەرەڕای ئەوەی لە 27ـی تشرینی دووەمی 2024 ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل بە نێوەندگیری ئەمریکا، ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ