ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر حزبوڵلای لوبنان دەستپێدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر حزبوڵلای لوبنان دەستپێدەکاتەوە

دیمەنی بۆردومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان. وێنە؛ AFP

 

ئاڤا نیوز

دوای سێ مانگ لە ئاگربەست، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر حزبوڵڵا دەستپێکردەوە و دەڵێت، ڕێگە نادەن هیچ زیانێک بە هاوڵاتیان و خاکەکەیان بگات.

چیرۆکی سەرەکی: فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شاری سوەڕییان لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج، تەندروستی لوبنانیش ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەوە 6 کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، فەرمانیان بە قۆناغی دووەمی هێرشکردنە سەر دەیان ئامانجی حزبوڵڵا لە لوبنان داوە و حکومەتی لوبنان بەرپرسیارە لەهەموو ئەو شتانەی لە خاکی وڵاتەکەیدا ڕوودەدەن.

ئیسرائیل ڕێگە نادات هیچ زیانێک بە هاوڵاتیان و سەروەری خاکەکەی بگات، بە هەموو شێوەیەک کاردەکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی هاوڵاتیانی ئیسرائیل و پێکهاتەکانی باکوور.

زانیاری زیاتر: هێرشەکان وەڵامێکە بۆ ئەو موشەکانەی دژی ئیسرائیل هەڵدران و هەروەها درێژەپێدەری ئەو هێرشانەیە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدران.

لە لایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگەی باڵیۆزخانەکەی لە ئیسرائیل ڕێنماییەکی بۆ هاوڵاتیانی بڵاوکردەوە و داوایان لێدەکات بەهۆی دەستپێکردنەوەی هێرشەکان و زیادبوونی گرژییەکان و خۆپیشاندانەکان لە ناوخۆی ئیسرائیل، سەردانی ئەو وڵاتە نەکەن. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: