ترەمپ: بایدن ئێرانی دەوڵەمەند كرد

شەیری بکە لە:
ترەمپ: بایدن ئێرانی دەوڵەمەند كرد

ترەمپ و بایدن- AP

ئاڤا نیوز


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کاردانەوەی بەرامبەر بە وتاری ساڵانەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، نیشان دا و ڕەخنەی توندی لێگرت.


وێنە گەورەکە: لە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا بەربژێرەکان بەردەوام دیبەیت دەکەن و ڕەخنەی تووند ئاراستەی یەکدی دەکەن، ترەمپیش زیادبوونی چالاکییەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک خاڵی لاوازی بایدن نیشان دەدات.


لێدوانی فەرمی: ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ ڕایگەیاند:  بایدن ئێرانی دەوڵەمەند کرد و هۆکاری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش هەر ئەمەیە. لە سەردەمی مندا ئێران مایەپووچ بوو. هۆکاری ئەوەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەتەقینەوەدایە بایدنە.


گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بایدن لە وتاری ساڵانەیدا تەنیا یەکجار ئاماژەی بە ئێران کرد، ئەویش ئەوە بوو کە گوتی "هێنانە ئارای سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوستە بە نەهێشتنی ئەو هەڕەشانەی کە سەرچاوەکەیان کۆماری ئیسلامیی ئێرانە ". 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بابەتی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەمیشە بەشێک بووە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا. ڕۆژی پێنجی نۆڤەمبەری 2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: