
ئاڤا دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند "دەستەكەیان پلانی هەیە تا ساڵی 2030 ژمارەی گەشتیاران لە ساڵێكدا بگەیەنێتە 20 ملیۆن گەشتیار”، سەرۆكی دەستەكەش دەڵێت "لەساڵی 2023 دا پڕۆژەكانی گەشتیاری 100 هەزار هەلی كاریان ڕەخساندووە".
لێدوانی فەرمی: ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە ساڵی 2021 چوار ملیۆن، لە ساڵی 2022 شەش ملیۆن و لە ساڵی 2023دا حەوت ملیۆن و 279 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، جگەلەوەی دوو ملیۆن و نیو هاووڵاتی كوردستانیش لە ناوخۆدا گەشتیان بۆ ناوچەكانی دیکە كردووە.
سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە داتا ئاشکرای کرد "لە ساڵی 2023ـدا مۆڵەت بە 27 پڕۆژەی گەشتیاری دراوە و گوژمەی سەرجەمیان ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بووە، 66 پڕۆژەش بەكرێدراون، بەوهۆیەوە ئێستا زیاتر لە 100 هەزار هەلی كاریان ڕەخساندووە لە تەواوی ناوچە گەشتیارییەكان".
لەلایەكی دیكەوە: ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و پەیوه‌ندییه‌كانی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی کوردستان، بۆ ئاڤا میدیا گوتی: قەبارەی وەبەرهێنان بۆ زیاتر لە حەوت ملیار و 409 ملیۆن دینار زیادی کردووە.
"بەو واتایەی سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رههێنان له بواری گه‌شتیاریی له پێش هه‌موو سێكته‌ره‌كانی دیکەوەیە و له‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت به ڕێژه‌ی 42.88%، ئەم ژمارەیەش بەردەوام لە زیادبووندایە" ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید لە درێژەی قسەکانیدا وای گوت.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی داتا‌و زانیارییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، کە ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید بە ئاڤا میدیای داوە، 55 پڕۆژەی گەورە و ستراتیژی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان لە سێکتەری گەشتوگوزار لە چوار ساڵی ڕابردوودا کراون، تەنیا لە 2023 حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەی بۆ نزیکەی 30ی پڕۆژەی خزمەتگوزاری تەرخانکردووە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەهۆی ئەوەی گەشتوگوزار سەرمایەیەكی خۆڕسكی هەمیشەیی و ئابووری نەبڕاوە و بێكۆتایە، گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت و زۆر جەخت لەوە دەکرێتەوە هەموو وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت هاوکاریی دەستەی گەستوگوزار بن، بەتایبەت بۆ جێبەجێکردنی پلانی هەشت ساڵەی دەستەکە.
"دەستەی گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان پلانی هەشت ساڵەی داڕشتووە بۆ ئەوەی تا ساڵی 2030 ژمارەی گەشتیاران لە ساڵێکدا بگەیەنێتە 20 ملیۆن گەشتیار" به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی کوردستان بەمشێوەیە روونیکردووەتەوە.
باكگراوند: چوار ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌م كابینه‌یه له‌پاڵ هه‌موو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه و ده‌سته‌كانی دیکەی حكومه‌ت، گرنگییه‌كی زۆری به كه‌رتی گه‌شتوگوزار داوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار