سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی زەمینیی لە کەرتی غەززە دەستپێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 ئازار

ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیی لە غەززە دەستپێدەکات و جموجۆڵی دانیشتووانی غەززە سنووردار دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممە، 20-3-2025، دوای نزیکەی دوو مانگ لە ڕاگرتنی شەڕ جارێکی دیکە سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیی سنووردار لە ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززەی ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکەفراوانکردنی ناوچەی بەرگری نێوان باکوور و باشووری کەرتی غەززەیە.
زانیاریی زیاتر: سوپای ئیسرائیل دوێنێ چوارشەممە، فەرمانی چۆڵکردنی بۆ دانیشتووانی چەند ناوچەیەکی باکووری کەرتی غەززە دەرکرد و ڕایگەیاند لەو ناوچانە هێرشی چڕ ئەنجام دەدەن.
ئەمەش بزانە: سوپای ئیسرائیل هاتووچۆی دانیشتووانی ناوچەی نێوان باکوور و باشووری کەرتی غەززەی قەدەغەکرد و تەنیا یەک دەروازەی بۆ هاتووچۆکردن کردووەتەوە.
زیانە سەرەکییەکان: وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو ڕۆژی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەرکەرتی غەززە 710 کەس کوژران و 900 کەسی دیکەش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
وەزیری کارەبا: عێراق ڕووبەڕووی هاوینێکی گەرم دەبێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
200 خێزان لەکەمپی هۆلەوە بۆ عێراق دەگەڕێنرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاووڵاتیانی فەڵەستین لە مزگەوتی ئەقسا بەشداریی نوێژی هەینی دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ماسییەک لە هەولێر بە زیاتر لە دوو ملیۆن دینار دەفرۆشێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی تایبەتی ماسی لە دەڤەری پشدەر بەخێودەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
کولتووری بەربانگردنەوەی نەریتی لە کەرکووک تاوەکو ئێستا بەردوامی هەیە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرنامە و سیستمی نوێی گەشتیاریی لە هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکرێت
27 ئازار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ داوای لە ئێران کردووە حەشدی شەعبی هەڵوەشێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سعودییە داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات چاودێری مانگ بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیانی غەززە داوای چوونە دەرەوەی حەماس دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگانەی وتەبێژی حکومەتی ئێران 630 دۆلارە