
وێنەی گامێشێک - میدیای عەرەبی
ئاڤا نیوز
دوای پارێزگای دیاله، پەتای دەم و پەلەکانی ئاژەڵ گەیشتە ناوچەی گۆگجەلی لە پارێزگای نەینەوا، بەهۆیەوە سەدان ئاژەڵ مرادربوونەتەوە و ڤێتێرنەری پارێزگاکەش هەواڵەکە پشتڕاستدەکاتەوە .
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی ئەو ئامارەی لیژنەی تەندروستی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بڵاویکردووەتەوە، ڤایرۆسی گامێشەکان کە بە تای دەم و پەلەکانی ئاژەڵ ناسراوە، لەناوچەی گۆگجەلی ڕۆژهەڵاتی موسڵ بڵاوبووەتەوە و تاوەکو ئێستاش نزیکەی 800 سەر مانگا مرداربووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: مەعاز حاجی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا بەهۆی پەتاکەوە زیاتر لە دوو هەزار سەر ئاژەڵ مرداربوونەتەوە، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار بەتایبەت فەرمانگەی ڤێتێرنەری و شارەوانی موسڵ هەوڵی شاردنەوەی ژمارەی ڕاستەقینەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە دەدەن.
لەلایەکی دیکەوە: عومەر حەیالی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری نەینەوا بڵاوبوونەوەی پەتاکەی لەناوچەی گۆگجەلی پارێزگای نەینەوا پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد هەوڵەکانیان بۆ ڕێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە چڕکردووەتەوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەسـت ئاڤا کەوتووە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە بەهۆی هاوردەکردنی ئاژەڵی تووشبوو لە دەرەوەی وڵات بۆ ناوچەی گۆگجەلی ڕۆژهەڵاتی موسڵ بووە.
ئەمەش بزانە: تای دەم و پەلەکان نەخۆشییەکی کۆنە لە عێراق و هیچ مەترسییەک بۆ مرۆڤ دروست ناکات و ڕێژەی مردنیشی کەمە، هەربۆیە بەگوێرەی بەرپرسانی حکومەت دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و هیچ مەترسییەکی تێدا نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 4 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی بارهەڵگرێکەوە دابینکردنی ئاو بۆ کۆیە وەستێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
وڵاتێکی ئەفریقی سەرۆك و جێگر و زۆربەی وەزیرانی ئافرەتن
24 ئازار
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر: لە نزیکترین کاتدا نرخی تەماتە دادەبەزێت
24 ئازار
کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان چۆن دەبێت؟
23 ئازار
کیلۆیەک هەڵوژە لە عەلوەی هەولێر بە 130 هەزار دینارە
23 ئازار
تەنیا لە مانگی دووی ئەمساڵ نزیکەی 6 هەزار و 400 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون
23 ئازار
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند نەخۆشییەک دەبێتە هۆی دابەزاندی کێشی لەناکاو
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند خۆراکێک بۆ باشترکردنی تەندروستی دڵ دەستنیشان دەکرێن