
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر
ئاڤا نیوز
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە پەیامێکدا بۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، ئامادەیی ڕووسیا بۆ دووبارە بوونیادنانەوە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا ڕادەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و هەڵاتنی ئەسەد بۆ ڕووسیا و ڕەتکردنەوەی داوای حکومەتی نوێی سووریا بۆ ڕادەستکردنەوەی بەشار ئەسەد، پەیوەندیی نێوان مۆسکۆ و دیمەشق لە خراپترین ئاستیدا بوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆشکی کرێملن پشتیووانی و ئامادەیی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیای بۆ هاوکاری حکومەتی نوێی سووریا دەربڕی.
لێدوانی فەرمی: دیمتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "سەرۆک پووتین جەخت دەکاتەوە لەسەر ئامادەیی بەردەوامی ڕووسیا بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی سووریا لە هەموو بوارەکاندا لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و سووریا."
بۆچی گرنگە: ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و سووریا و پشتیوانی مۆسکۆ لە دیمەشق کاریگەری گەوەری دەبێت لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست. هاوکات دووبارە بوونیادنانەوەی پەیوەندیی بازرگانیی نێوان ڕووسیا و سووریا، هۆکار و ڕێگەیەکی گرنگ دەبێت بۆ بووژانەوەی ژێرخانی ئابووریی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
سوودانی : هەندێک کەسم تووشی هێستریا کردووە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین داوای ئیدارەیەکی نێودەوڵەتی بۆ ئۆکراینا دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی لە دهۆک 28 مۆلیدە لە گەڕەکەکان دەکوژێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماسییەک لە هەولێر بە زیاتر لە دوو ملیۆن دینار دەفرۆشێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی تایبەتی ماسی لە دەڤەری پشدەر بەخێودەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
کولتووری بەربانگردنەوەی نەریتی لە کەرکووک تاوەکو ئێستا بەردوامی هەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرنامە و سیستمی نوێی گەشتیاریی لە هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی تەماتە لە بازاڕەکاندا دادەبەزێت
27 ئازار
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین داوای ئیدارەیەکی نێودەوڵەتی بۆ ئۆکراینا دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیی خۆی بۆ دانووستانی ناڕاستەخۆ لەگەڵ ئەمریکا دەردەبڕێت
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی ئەوروپا داوا لە دانیشتوانی دەکات خواردن کۆگا بکەن
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی: ڤلادیمێر پووتین بەم زووانە دەمرێت
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن سەرکردەی وڵاتانی ئەوروپا لەبارەی ئۆکراینا لە پاریس کۆدەکاتەوە