بەهۆی نقوومبوونی بەلەمێک لە ئیتاڵیا شەش کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

شەیری بکە لە:
بەهۆی نقوومبوونی بەلەمێک لە ئیتاڵیا شەش کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

بەلەمی کۆچبەرەکان. وێنە؛ ئاژانسە جیهانییەکان

 

ئاڤا نیوز

بەهۆی نقوومبوونی کەشتییەکی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست، شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و 40 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن، میدیاکانی ئیتاڵیاش ئەوەیان ئاشکراکردووە، بەلەمەکە لە دوورگەی لامپێدوسا نقوومبووە.

لێدوانی فەرمی: چیارا کاردۆلێتی نوێنەری ئیتاڵیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەلەمەکە ڕۆژی دووشەممە لە تونسەوە بەڕێکەوتووە و 56 کەسی تێدابووە، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە زۆر لەوە زیاترە کە ڕاگەیەندراوە، تائێستا تەرمی شەش کەس دۆزراونەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: میدیاکانی ئیتاڵیا ڕایانگەیاندووە، پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا 10 کۆچبەریان ڕزگارکردووە، کە شەش پیاو  و چوار ژن بوون، ئەو کۆچبەرانەی لە بەلەمەکەدا بوون خەڵکی کەناری عاج، مالی، گامبیا و کامیرۆن بوون.

ئەمەش بزانە: بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا تا ئێستا نزیکەی هەشت هەزار و 743 کۆچبەر گەیشتوونەتە ئیتاڵیا، کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ژمارەکە کەمێک زیاتر بووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ