شارەزایەکی ئابووری: عێراق لە ساڵی ڕابردوو بە بەهای 65 ملیار دۆلار کاڵای هاوردە کردووە
- عێراق
- 19 ئازار

هاتنی کاڵا بۆ بەندەری فاو لە بەسرە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی ئابووریی عێراق ئاشکرای دەکات، لە ساڵی 2024ـدا عێراق بە بەهای 65 ملیار دۆلار کاڵای لە شەش وڵاتی سەرەکی هاوردە کردووە، ئەوەی جێی سەرنجە ئێران لە لیستی ئەو وڵاتانەدا نییە کە هاوبەشێکی سەرەکیی ئابووریی عێراقە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 2024دا عێراق بە نزیکەی 65 ملیار دۆلاری ئەمریکی کاڵای لە وڵاتان هاوردە کردووە، ئەو وڵاتانە بریتین لە ئیمارات، چین، تورکیا، هیندستان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەرازیل.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەنار عوبەیدی، شارەزای ئابووری ڕایگەیاند: ئیمارات لە پێشەنگی لیستی ئەو وڵاتانەی کاڵایان هەناردەی عێراق کردووە دێت بە بەهای 31 ملیار دۆلار، لە دوای ئەویش چین بە بەهای هاوردەکردنی 15.9 ملیار دۆلار دێت، دواتر تورکیایە کە بەهای هەناردەی 11.2 ملیار دۆلاری تۆمارکردووە.
دیارترین ئەو کاڵایانەی عێراق لە ساڵی ڕابردووە هاوردەی کردووە برتین لە؛ ئاڵتون، کانزا بەنرخەکان، ئامێری ئەلیکترۆنی، ئۆتۆمبێل و ئامێری گواستنەوە، و ئامێری کارەبایی و میکانیکی.
زانیاریی زیاتر: ئەو کاڵایانە 54%ـی کۆی هاوردەی عێراق لەو وڵاتانە پێکدەهێنن، بە وتەی ئەو شارەزا ئابوورییە، زۆربەیان کاڵای کەمالییاتن، کاڵای سەرەکیی ژیانی هاووڵاتیان نین.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە پلەی 101ـی وڵاتان دێت لەڕووی ئاسوودەییەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بەرپرسی دەزگای هەواڵگری حەماس دەکوژێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیستەنبووڵ تەقە لە کۆنسوڵخانەی عێراق دەکرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حووسییەکان بارەگایان لە بەغدا دادەخەن "بەغدا لە مەترسی دایە"
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نەتەوە یەکگرتووەکان: ساڵی ڕابردوو نزیکەی نۆ هەزار کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
پایتەختی نەورۆز بە ئامادەبوونی هەزاران کەس شەوێکی تایبەتی بەڕێکرد
20 ئازار
هەینی یەکەم ڕۆژی "لەنگەری بەهارە"
20 ئازار
بەئامادەبوونی سەرۆک بارزانی جیاوازترین كەرنەڤاڵ لە پایتەختی نەورۆز بەڕێوەدەچێت
20 ئازار
گوڵی چوالەکانی ئاگری جوانییەکی تایبەتیان بە ناوچەکە بەخشیوە
20 ئازار
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە پلەی 101ـی وڵاتان دێت لەڕووی ئاسوودەییەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حووسییەکان بارەگایان لە بەغدا دادەخەن "بەغدا لە مەترسی دایە"
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناسرییە هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر ماڵی چالاکوانێک
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: نزیکەی 100 پەرلەمانتاری بندیوار هەیە و دەوام ناکەن
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مزگەوتی کوفە بە یەکێک لە کۆنترین مزگەوتەکانی جیهانی ئیسلامی دادەنرێت