وەزیری كارەبا: كرێی كارەبای پڕۆژەی ڕووناكی لە پارەی ئێستای مۆلیدە كەمترە

شەیری بکە لە:
وەزیری كارەبا: كرێی كارەبای پڕۆژەی ڕووناكی لە پارەی ئێستای مۆلیدە كەمترە

گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێ پڕۆژەی ڕووناكی خەونی چەندین ساڵەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بووە، نرخەکەشی بەراورد بە هەردوو کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە کەمترە.

بۆچی گرنگە: بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناكی، كە بریتییە لە دابینكردنی کارەبای 24 کاتژمێری، هەزاران مۆلیدەی گەڕەک و ماڵان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەکوژێندرێنەوە، ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی ئەرێنیی لەسەر ژینگە دەبێت.


لێدوانی فەرمی: كەمال محەممەد، وەزیری كارەبا ڕایگەیاند: ئەو پارەیەی بۆ پڕۆژەی رووناكی بۆ هاووڵاتییان دێتەوە، كەمترە لەو پارەیەی ئێستا دەیدەنە هەردوو کارەبای موەلیدە و نیشتمانی، پڕۆژەی رووناكی، كارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییانی كوردستان دابین دەكات، خەونێك بوو كە چەندان ساڵە هاووڵاتییانی كوردستان چاوەڕوانی بوون. 


لەلایەکی دیکەوە: وەزیری كارەبا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان، (90%)یان لە پڕۆژەی ڕووناكی پارەی زیاد نادەن، جەختیش دەكاتەوە كە پارەی پڕۆژەی ڕووناكی لە پارەی ئێستای موەلیدە كەمتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەنگی نابێت و ژینگەش پیس ناکات، داواش دەكات  پشتیوانیی زیاتر لە پڕۆژەكە بكرێت.

باکگراوند: بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناكی لە تەواوی هەرێمی كوردستان بە هاوتەریبی جێبەجێ دەکرێت، دەبێت لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم دانیشتووان ببنە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ