وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە قوتابیانی پۆلی نۆ و 12 بڕیارێك دەدات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە قوتابیانی پۆلی نۆ و 12 بڕیارێك دەدات

ساتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆگرامی "ئی" هەڵسەنگاندن فراوانتر دەكات و لەمەودوا نمرەی سەرجەم قوتابیان بە تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆ و 12ش لە پرۆگرامەكە ڕادەگەیێنرێت.

 

وێنە گەورەكە: وەزارەتی پەرورەدە ئەپڵیكەیشنی "ئی" هەڵسەنگاندنی لە هەردوو سیستمی iOS و Android  خستووەتە كار، ئەم خزمەتگوزارییە ڕایەڵەی پێوەندیی نێوان قوتابخانە و بەخێوكاری قوتابیان پتەوتر و ئاسانتر دەكات، ئەمڕۆ وەزارەتەكە ڕایگەیاند، چەند گۆڕانكارییەكی لە پرۆگرامەكە لە بەرژەوەندیی قوتابی و دایك و باوكان و مامۆستایان كردووە.

 


لێدوانی فەرمی: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند: ئێستا نوێترین ڤێرژنی ئەپڵیکەیشنی (ئی - هەڵسەنگاندن) بەردەستە، کە چەندین بابەتی نوێی تێدا دانراوە،  جیا لەوەی بابەتەکانی دیکە وەک خۆیان ماون کە (نمرەی قوتابی) و (هەڵسەنگاندنی قوتابی) و (ئەرکی ماڵەوە) و ( خشتەی وانەکانی هەفتە) و ( کاتی تاقیکردنەوەکان) و (وریاکەرەوەکان) ئەم بابەتانەش زیادکراون لە ڤێرژنی نوێدا.

 

زانیاریی زیاتر: وەزیری پەروەردە دەشڵێت:

 

- ڕاهێنانی ئەلیکترۆنی بۆ مامۆستایان زیادکراوە و دانراوە، کە چەندین کۆرسی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان ئامادەکراوە.

 

- بەدواداچوونی نوسراوەکان زیادکراوە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی (وەزارەتی پەروەردە)، دەتوانن لەڕێگەی نووسینی ژمارەی نوسراوەکەیان و ژمارەی مۆبایلەکەیان گەڕان بکەن بۆ مامەڵەی نوسراوەکانیان لە وەزارەت.

 

- نمرەی قوتابییان بە تاقیکردنەوەکانی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەییشەوە لە ئەپڵیکەیشنی (ئی- هەڵسەنگاندن) ڕادەگەیێنرێت.

 

- بۆ مامۆستایان و قوتابیان (ڕێنمایی خێزان)  زیادکراوە و دانراوە، دایک و باوک دەتوانن سوودمەند بن کە چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵەکەیان دەکەن.

 


باكگراوند: ڕۆژی 13-1-2025، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا خزمەتگوزارییەكی دیجیتاڵی نوێی بۆ كەرتی پەروەردە بەناوی ئی- هەڵسەنگاندن ڕاگەیاند. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ