کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە کوردانی ئێزدی دەکرێت

شەیری بکە لە:
کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە کوردانی ئێزدی دەکرێت

دیمەنێک لە کۆڕەوەکەی ئێزدییەکانی شنگال لە ساڵی 2014 کە بەهۆی داعشەوە زێدی خۆیان جێهێشت

ئاڤا نیوز

کۆنفراسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە کوردانی ئێزدی دەبەسترێت، سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی لالش لەمبارەیەوە دەڵێت "دەیان لێکۆڵەری زانکۆکانی جیهان بەشدار دەبن".

لێدوانی فەرمی: سەعید جردۆ، سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی لالش بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: یەکەمجارە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە ئێزدییەکان، لەنێوان بنکەی لالش و زانکۆی دهۆک بە بەشداری دەیان لێکۆڵەری جیهانی دەکرێت، هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی تێیدا ئامادە دەبێت.

زانیاریی تایبەت: ئەم کۆنفرانسە تایبەتە بە مێژوو و ئاین و جوگرافیا و ئەو بابەتانەی پەیوەندیدارن بە ژیانی ئێزدییەکان، هەروەها هەوڵدان بۆ بە جینۆساید ناساندنی تاوانی قڕکردنی ئێزدییەکان لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە.

ژمارەکان وادەڵێن: 60 لێکۆڵینەوە لەلایەن لێکۆڵەرانی زانکۆکانی جیهان، بەدیاریکراوی وڵاتانی ڕووسیا، ئێران، سووریا، هۆڵندا، ئەڵمانیا بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکە بۆ لیژنەی هەڵسەنگاندن نێردراوە، وا پێشبینی دەکرێت، ژمارەکە بگاتە 70 لێکۆڵینەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆنفرانسەکە ڕۆژانی 29 و 30 مانگی 4ی ئەمساڵ لە هۆڵی کۆنفرانسات لە زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ