لە سۆران بەرزترین پرد لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق دروست دەكرێت

شەیری بکە لە:

دیزاینی جووتساید و بەرزە پردەکەی سۆران

ئاڤا نیوز

بە گوژمەی 50 ملیار و 500 ملیۆن دینار جووتساید و بەرزەپردێك لە سۆران دروست دەكرێت كە بەتەواوبوونی دەبێتە بەرزترین پرد لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق.

وێنە گەورەكە: لەچوارچێوەی بایەخپێدانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بونیادنانی ژێرخانی ڕێگەوبان، دوای ئەوەی بەردی بناغەی پڕۆژەكە لەلایەن سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دانرا، پڕۆژەی ڕێگە و پردی 40 مەتریی سۆران كەوتە بواری جێبەجێكردن.

لێدوانی فەرمی: هەژار حەکیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ ئاڤا نیوز گوتی:

- پڕۆژەكە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی دانرا و ئێستا لە قۆناغی جێبەجێكردن دایە كە درێژیی جووتسایدەكە 5 كیلۆمەترە و هەر سایدێک سێ هێڵی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلی هەیە.

- تەواوبوونی پڕۆژەكە ڕۆڵێكی باشی دەبێت لە كەمكردنەوەی جەنجاڵی نێو شار و بەستنەوەی ئیدارەی سۆران بە شارۆچكەی مێرگەسۆر.

بابەتە ستراتیژییەكە: پردێکی هایدرۆلیکی بە درێژیی 250 مەتر و بەرزیی 32 مەتر دروست دەكرێ كە بە تەواوبوونی دەبێتە بەرزترین پردی عێراق و هەرێمی كوردستان، تێچووی پردەکە 28 ملیار دینارە، کۆی پرۆژەکەش 50 ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.

بۆچی گرنگە: ئەم ڕێگەیە جگە لەوەی قەزای ناوەندیی سۆران بە قەزای مێرگەسۆر دەبەستێتەوە، سیمایەکی جوان و شارستانی بە ناوچەکە دەبەخشێت و گەشتیاران ئاسانتر بە ناوچە گەشتیارییەكان دەگەن و سوودی زۆری بۆ هاووڵاتیانی دەڤەرەكە دەبێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ