لە 20%ی کارەکانی پرۆژەی ئاوی قوشتەپە تەواو بووە

شەیری بکە لە:
لە 20%ی کارەکانی پرۆژەی ئاوی قوشتەپە تەواو بووە

دیمەنی پرۆژەیەکی ئاو

ئاڤا نیوز

کارەکانی پرۆژەی ئاوی قووشتەپە کە 51 هەزار هاووڵاتی لە قووشتەپە و بێستانە و 72 گوند لێی سوودمەند دەبن، قۆناغی باشی بڕیوە.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 17-9-2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپەی بە گوژمەی 189 ملیار و 670 ملیۆن دینار دانا، پرۆژەکە سێ کۆگای بە قەبارەی 5 هەزار مەتر سێجای هەیە، بۆڕییەکەی 38 کیلۆمەتر درێژە بە تیرەی 900 ملیمەتر، بۆ بەستنەوەی بە تۆڕی ئاوی قوشتەپە 80 هەزار مەتر بۆڕی مەتری پێویستە.

لێدوانی فەرمی: ڕێزان سەعدی، بەرێوەبەری ئاوی دەوروبەری هەولێر بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند:

- کارەکانی پرۆژەکە قۆناغی زۆر باشی بڕیوە و تاوەکو مانگی حەوتی ئەمساڵ ئاوی پرۆژەکە دەگەیێنرێتە نێو قوشتەپە.

- لە 20%ی کارەکانی پرۆژەکە تەواو کراوە.

- لە 40%ی حەوزەکانی پرۆژەکە تەواو کراون.

- زیاتر لە 42 هەزار مەتر بۆڕی بۆ پرۆژەکە گەیشتووە و بەشێکی زۆری دانراون.

- تا کۆتایی ساڵ بەشێکی زۆری گوندەکان ئاویان پێدەگات.

- دوو مانگە پرۆژەکە بە بەردەوامی کاری تێدا دەکرێت.

- دوو مانگی سەرەتای پرۆژەکە خەریکی دانانی دیزاین بووین.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ