پارتی و یەكێتی كۆبوونەوە و لەبارەی ڕەشنووسی نێوانیانەوە گەیشتنە خاڵی كۆتایی
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

ساتی کۆبوونەوەی شاندنی دانووستاندنکاری یەکێتی و نیشتمانیی کوردستان
ئاڤا نیوز
شاندی دانووستاندنكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە هەولێر كۆبوونەوە و نووسینگەی قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوەکە بە "ئەرێنی" ناو دەبات.
وێنە گەورەكە: پارتی و یەكێتی وەك یەكەم و دووەمی دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەكانیان بۆ پێكهێنانی كابینەی دەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بەردەوامە و جگە لە شاندی دانوستاندنكاری هەردوولا، دوو كۆبوونەوەی لوتكەش لەنێوان سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانیش كراوە و بەپێی گوتەی بەرپرسانی هەردوولا؛ پێكهێنانی كابینەكە نزیكە.
زانیاریی پەیامنێر: كوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ئەنجامی كۆبوونەوەكە زۆر ئەرێنی بووە و گفتوگۆ سەبارەت بە كردنەوەی ئەو گرێكوێرانە كراون كە تاوەكوو ئێستا لەنێوان شاندی پارتی و یەكێتی نەكراوەتەوە، شاندی دانوستاندنكاری هەردوولا پێش بەربانگ و دوای بەربانگیش لەسەر سفرە و لەكاتی نانخواردن گفتوگۆی وردیان كردووە، بەپێی گوتەی بەرپرسە بەشداربووەكان، پێكهێنانی كابینەی دەی حكومەت هێندەی نەماوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا میدیا زانیویەتی، ڕەشنووسی نێوان پارتی و یەكێتی %90ی تەواو بووە و تەنیا %10 ماوە، دوای كۆبوونەوەكەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ شاندی دانوستاندنكاری هەردوولا زیاتر بەرچاویان ڕوون بووە و گەیشتوونەتە بڕیاری كۆتایی سەبارەت بە پەسەندكردنی %100ی ڕەشنووسەكە لەمەودوا گفتوگۆ سەبارەت بە دابەشكردنی پۆستی سەرۆكایەتییەكان و وەزارەتە سیادی و خزمەتگوزارییەكان دەستپێدەكات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لای خۆیەوە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: هەردوو شاندی باڵای دانووستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی ئەرێنییان ئەنجام دا، لە کۆبوونەوەکەدا؛ گەیشتنە دواڕەشنووسی دیدگای هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتوو کە دەبێتە ئامرازێک بۆ پێکهێنانی حکومەت و دامەزراوەکانی تر و باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: لە قۆناغی بونیادنانەوەی دەوڵەت دواکەوتووین
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەبۆنەی نەورۆزەوە لە شارێکی کوردستان پشوو ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا هۆكارەكانی زیادبوونی تەڵاق لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
17 ئازار
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
17 ئازار
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق زۆرترین بڕی برنج لە ئەمریکا هاوردە دەکات
17 ئازار
کوێت تەمەنی هاوسەرگیری بەرز دەکاتەوە
17 ئازار
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕێک پارە بە هەڵە دەخرێتە سەر هەژماری سەدان کارمەندی هێزەکانی نەوت و گاز
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەبۆنەی نەورۆزەوە لە شارێکی کوردستان پشوو ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازی بارزانی بەشداری لە كۆڕبەندێكی جیهانی دەكات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی خوێنی هەولێر پێشکەوتووترین سیستم پەیڕەو دەکات