مەزڵووم عەبدی و ئەنەکەسە لەبارەی ڕوانگەی هاوبەشی کورد لە سووریا ڕێککەوتن

شەیری بکە لە:
مەزڵووم عەبدی و ئەنەکەسە لەبارەی ڕوانگەی هاوبەشی کورد لە سووریا ڕێککەوتن

کۆبوونەوەی پەیەدە و ئەنەکەس بە ئامادەبوونی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و سکوت بۆڵز نوێنەری ئەمریکا بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە حەسەکە

ئاڤا نیوز

فەرماندەی گشتی هەسەدە، شاندی پەیەدە و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد (ئەنەکەسە) کۆبوونەوە و لەسەر ڕوانگەی هاوبەشی کورد لە سووریا ڕێککەوتن، بڕیاریشە دوای نەورۆز لە کۆبوونەوەی گشتی حیزبەکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا، ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە بڵاوبکرێتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، کۆبوونەوەی شاندی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد (ئەنەکەسە)، بە ئامادەبوونی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و سکوت بۆڵز نوێنەری ئەمریکا بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد (ئەنەکەسە) ڕایگەیاند،

- کۆبوونەوەکە لە دۆخێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی ڕوانگەی سیاسی هاوبەشی کورد لە سووریا کرا.

- ڕێککەوتن کرا بۆ تەواوکردنی هەموو وردەکارییەکان و ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی سیاسی کورد لە سووریا لە ماوەی داهاتوودا.

لەلایەکی دیکەوە: مەزڵووم عەبدی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاویکردەوە،

- کۆبونەوەکە بە ئامانجی یەکخستنی ناوماڵی کورد بوو و پەیەدە و ئەنەکەسەش بە گەرمییەوە پێشوازییان لێکرد، ئەوەش یەکەم هەنگاو بوو لە چوارچێوەی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دیکە بۆ بەدیهێنانی یەکڕیزیی کورد.

- بۆ بەدیهێنانی سووریایەکی هەمەچەشن و دیموکراسی، کە تێیدا مافی هەموو پێکهاتەکان دەستەبەر بکرێت، بڕیاریانداوە ئەم گفتوگۆیانە سەربخەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ