ڕوونکردنەوە لەبارەی زیادکردنی مووچەی لیواکانی نەوت و گاز دەدرێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش

دراوی عێراقی. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دەنگۆی زیادکردنی مووچەی کارمەندانی هێزەکانی نەوت و گازی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بڵاوبوەوە، لیوای یەکی پاراستنی دامەزراوە نەوتیەکان ڕاستی بابەتەکە بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: سەدان کارمەندی هێزەکانی نەوت و گازی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، لەڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەرگرتووە و بڕی 75 هەزار دینار لە مووچەکەیان زیاتر بووە کە بە هەڵە خراوەتە سەر هەژمارەکانیان، ئێستاش داوا لەو کارمەندانە دەکرێت بڕە پارە زیادەکە بگەڕێننەوە.
لێدوانی فەرمی: لیوا سەردار مورتکە، فەرماندەی لیوای یەکی پاراستنی دامەزراوە نەوتیەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: مانگانە بڕی 75 هەزار دینار لە هەر کەسێک دەگەڕێندرتێتەوە بۆ نەسریەی خۆراک، ئەم مانگە پارەکە نەگەڕێندراوەتەوە و چووەتە سەر هەژماری بانکی ئەو کارمەندانە.
زانیاریی زیاتر: لیوا سەردار مۆرتکە ئەوەشی بە ئاڤا گوت، بڕە پارەکە، زیادبوونی مووچە نییە و پارەکە بە هەڵە چووەتە سەر هەژماری کارمەندەکان". ئەو دەشڵێت، "پارەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری گشتی بۆ دابینکردنی ئازوقە لە کارمەندەکان دەگەڕێندرێتەوە و گەڕاندنەوەی ئەم بڕە پارەیە سیستمە و لە هەموو بنکە سەربازییەکان هەیە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
دانوستانەکانی ئاگربەستی ئۆکراینا لە سعوودیە دەستپێدەکەنەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دوو کەشتیوان لە بۆشایی ئاسمان ڕزگار دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: لە قۆناغی بونیادنانەوەی دەوڵەت دواکەوتووین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا هۆكارەكانی زیادبوونی تەڵاق لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
17 ئازار
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
17 ئازار
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق زۆرترین بڕی برنج لە ئەمریکا هاوردە دەکات
17 ئازار
کوێت تەمەنی هاوسەرگیری بەرز دەکاتەوە
17 ئازار
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی هەردوو جۆری مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دارایی: نابێت لە هیچ بانکێک دەستکاری پارەی هاووڵاتییان بكرێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵی خۆش بۆ دەیان هەزار خانەنشین؛ مووچەتان کەمنابێتەوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی دابەشکردنی مووچەی پەرلەمانتاران چارەسەر کرا
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی سێ ڕادەستی بەغدا کرا