کۆشکی سپی: ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشی غەززە ئێمەی ئاگادار کردووەتەوە

شەیری بکە لە:
کۆشکی سپی: ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشی غەززە ئێمەی ئاگادار کردووەتەوە

گواستنەوەی بریندارانی غەززە بۆ نەخۆشخانەکان لە دوای بۆردومانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە بارەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە ڕاوێژی لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردووە.

 

چی ڕوودەدات: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، دوای كۆتایی هاتنی ئاگربەستی غەززە، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردەوە و ڕایگەیاند تاوەکو سەرجەم بارمتەکان ئازاد نەکرێن هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو کەرتە بەردەوام دەبن.

 

ڕاگەیێنراوەی فەرمی: کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: بەرپرسانی ئیسرائیل پێشوەختە ئیدارەی ترەمپیان لە هێرش و ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە نوێیەکەی غەززە ئاگادارکردووەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا بانگەوازێکی بەپەلەی بۆ وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتی نارد و داوای لێکردن ئیسرائیل لە هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە ڕابگرن.

 

زیانە سەرەکییەکان: ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە 35 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر کەرتی غەززە لە ئەنجامدا 330 کەس کوژراون و سەدان کەسی دیکەش برینداربوون لە نێویاندا ژن و منداڵ هەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ