سەرۆکی حکومەتی حەماس لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کوژرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

گواستنەوەی تەرمی قوربانیانی غەززە
ئاڤا نیوز
لە هێرشە بەرفراوانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حەماس کوژران لە نێویاندا، عیسام دەعالیس سەرۆکی حکومەتی حەماس هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: لە شەوی ڕابردووەوە، ئیسرائیل هێرشێکی چڕی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە، بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 350 کەس کوژراون کە بەشێکیان بەرپرسی باڵا و ئەندامی بزووتنەوەی حەماسن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە،'' عیسام دەعالیس، سەرۆکی حکومەتی کەرتی غەززە لە لیستی ئەو بەرپرسانەدایە کە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون".
زانیاری بەدەستهاتوو: لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، ژمارەیەک بەرپرسی باڵای بزووتنەوەی حەماس کوژراون، لەنێویاندا ئەبو عوبەیدە جەماسی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس، بەهجەت حەسەن ئەبو سوڵتان، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە غەززە، مەحموود ئەبو وەتفا، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی سەر بە حەماس و ئەبو عومەر ئەلخیتی، بریكاری وەزارەتی داد لەنێو کوژراوەکاندان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچە ڕادەستی بەغدا کرا
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
گەنەل ئینێرجی: هەوڵەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بەردەوامە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە لیستی مووچەی مانگی سێ نزیکەی چوار هەزار خانەنشین تۆمارکراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا هۆكارەكانی زیادبوونی جیابوونەوەی خێزانی لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
17 ئازار
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق زۆرترین بڕی برنج لە ئەمریکا هاوردە دەکات
17 ئازار
کوێت تەمەنی هاوسەرگیری بەرز دەکاتەوە
17 ئازار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا و ئێران کۆدەبنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەرپرسی باڵای حەماس لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کوژران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
حووسییەکان ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس هێرشی ئیسرائیل بۆسەر غەززە شەرمەزار دەکات