لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە دەریای سوور، هێزی دەریایی ئەمریکا قسە بۆ ئاڤا دەکات
- جیهان
- 17 ئازار

لۆگۆی ئاڤا و لۆگۆی هێزی دەریایی ئەمریکا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هێزی دەریای ئەمریکا بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئاگاداری بانگەشەی حووسییەکانن و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان هێرشەکانیان دژ بە ئەوان بەردەوام دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 2025-03-15، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دژی حووسییەکانی یەمەن دا و لەبەرامبەردا حوسییەکان هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیان لە ئەمریکا کرد.
لێدوانی فەرمی: لە وەڵامی ئیمەیڵێکی دیسکی نێودەوڵەتی ئینتەیکی ئاڤا، بەرپرسێکی هێزی دەریای ئەمریکا کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاند، ئاگاداری بانگەشەی حووسییەکانین کە دەڵێن کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکامان لە دەریای سوور کردووەتەوە ئامانج .
٠ ناتوانم بچمە ناو هیچ وردەکارییەکەوە سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئێستا یان داهاتوومان دژ بە حووسییەکانی یەمەن، بەڵام هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لە فڕین و سووڕانەوە لە سنوورە ئاوییەکان، تەنانەت ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە هەموو شوێنێکی جیهان کە یاسای نێودەوڵەتی ڕێگەمان پێدەدات.
باکگراوند: ڕۆژی یەکشەممە 2025-16-03، یەحیا سەریع، وتەبێژی حووسییەکان ڕایگەیاند، کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی یو ئێس ئێس هاری ترومان و کەشتییە جەنگییەکانی دیکەی ئەمریکایان لە باکووری دەریای سوور بە 18 مووشەکی بالیستی ئێران و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن کردۆتە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: لە قۆناغی بونیادنانەوەی دەوڵەت دواکەوتووین
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەبۆنەی نەورۆزەوە لە شارێکی کوردستان پشوو ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا هۆكارەكانی زیادبوونی تەڵاق لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
17 ئازار
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
17 ئازار
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق زۆرترین بڕی برنج لە ئەمریکا هاوردە دەکات
17 ئازار
کوێت تەمەنی هاوسەرگیری بەرز دەکاتەوە
17 ئازار
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین لەسەر ئاگربەستی سنووردار ڕێککەوتن