سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دژ بە ئەمریکا لەگەڵ ماکرۆن کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دژ بە ئەمریکا لەگەڵ ماکرۆن کۆدەبێتەوە

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا - مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە پێناو دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی جەنگی بازرگانی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە پاریس.

وێنە گەورەکە: مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، لە یەکەم سەردانی فەرمی بۆ دەرەوی وڵات گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و لە لایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لێکرا، هەردوولا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان بەست و جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.

لێدوانی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند: پشتیوان و هاوکاری کەنەدا دەبین و پێکەوە هەوڵی بونیادنانی ئابوورییەکی هاوبەش دەدەین، لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانی نێوان فەرەنسا و کەنەدا هاوبەشیەکی گەورە و لە ئاستێکی باڵادا بونیاد دەنێین.

لە لایەکی دیکەوە: مارک کارنی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە هەرکاتێکی تر زیاتر پێویستیمان بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ فەرەنسا هەیە، لە پێناو پاراستنی ئاسایشی هەردوو دەوڵەت پێویست دەکات پەیوەندییە بازرگانی و دیبلۆماسیەکانی نێوان هەدوو دەوڵەت پەرەپەپێبدەین و بەهێزی بکەین.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 4-3-2025 بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ زیادکردنی باج لە سەر بەرهەمەکانی کەنەدا بە ڕێژەی 25% چووە بواری جێبەجێکردنەوە. لەبەرامبەردا کەنەداش بە ڕێژەی 25% باجی خستە سەر بەرهەمی هاوردەی ئەمریکی بە بەهای 155 ملیار دۆلار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ