
سوپای پاسدارانی ئێران لەکاتی ئەنجامدانی نمایشی سەربازی
ئاڤا نیوز
فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی وەڵامی تووند بۆ هەر هێرشێکی ئەمریکا دەکات لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر هێرشێک بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران.
وێنە گەورەکە: دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکە و پێگە سەربازیەکانی حوسیەکان لە یەمەن، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و داوا دەکات دەست لە پشتگیریکردنی حوسییەکان هەڵبگرن و لە ئەگەری بەردەوامی پشتیووانی سەربازیی ئێران بۆ حوسییەکان، ئەوا وەڵامی تووندی ئەمریکا دەبینن. فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێرانیش لە پەیامێکدا کە لە کەناڵی تەلەفزیۆنی فەرمی ئێرانەوە بڵاوکرایەوە، هەڕەشەی وەڵامی بەهێزی سوپای پاسداران دەکات لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
لێدوانی فەرمی: حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، سوپای پاسداران لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە و ئامادەی هەر وەڵامێکن لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران و وەڵامی ئێران بەهێز و یەکلاکەرەوە دەبێت.
زانیاریی زیاتر: سەلامی گوتیشی: "دووژمنی فریودەر بانگەوازی دانوستاندن دەکات و هەڕەشەی هێرشیش دەکات، دڵنابن پیلانی دوژمن شکست دەهێنێت."
لەلایەکی دیکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هاوکات لەگەڵ بڕیاری هێرشی سوپای ئەمریکا بۆ سەر بنکە و پێگە سەربازیەکانی حوسیەکان، پەیامێکی ئاراستە کردن و لە ئەگەری بەردەوامی "دوژمنکاریەکانیان" بەرامبەر بەرژەوندییەکانی ئەمریکا، هەڕەشەی ئەوەی لێکردن کە "شاهیدی دۆزەخ دەبن کە پێشتر هەرگیز نەتانبینیوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دۆخی کارەبای عێراق لە هاویندا خراپ دەبێت
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
لیستی بەشێکی دیکەی مووچەخۆران بۆ سبەی پێشخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زنجیرە درامای بەرەو بەرزاییەکان - ئەڵقەی 13
4 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە کوڕەکەی مەسک لەگەڵ ترەمپ دەردەکەوێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەندەنووسیا تیمساح ئافرەتێک دەخوات
15 ئازار
زنجیرە درامای بەرەو بەرزاییەکان - ئەڵقەی 12
15 ئازار
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
14 ئازار
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دۆخی کارەبای عێراق لە هاویندا خراپ دەبێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی سوودانی بۆ ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بە کۆمەڵەکان؛ ئاماژە بە هەڵەبجە ناکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا دەربارەی نەوت و غاز کۆدەبنەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا 300 مێگاوات کارەبای دیکە بۆ عێراق زیاد دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هاککردنەکە؛ حکومەتی عێراق ئامێری نوێی ئەلیکترۆنی دابین دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبادی بۆ ساڵیادی هەڵەبجە: دەبێت بۆ هەمیشە کۆتایی بە ستەمکاری بهێنین