ئاڤا نیوز
وائیل هادی، توشی نەخۆشییەکی دەگمەن دەبێت، بەهۆیەوە 30 ساڵی تەمەنی لە نەخۆشخانەی فێرکاریی یەرمووک لەشاری بەغدا بەسەر بردووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە 3-4- 1995، وائیل ئەوکات تەمەنی 12 ساڵ بووە، تووشی ڤایرۆسێکی "دەگمەن" دەبێت پێی دەگوترێت هەوکردنی تووندی ماسولکەکان، ئەم ڤایرۆسە بووە هۆی دابڕانی پەیوەندی نێوان مێشک و جەستەی، ئەمەش وایکرد وائیل جوڵە لەدەست بدات، پاش ئەوە ڤایرۆسەکە سییەکانی لاواز کرد و دەبێت بۆ هەتا هەتایی ژیانی لەسەر ئامێری هەناسەدان بێت.
لێدوانی فەرمی: وائیل هادی هێشتا ئومێدی بەژیان ماوە بە زەردەخەنەوە بەئاڤای گوت : "من ژیانم خۆشدەوێت و باوەڕم بە خودا هەیە کە ڕۆژێک چارەسەر وەردەگرم و چاک دەبمەوە و دەگەڕێمەوە نێو خەڵکی".
لەلایەکی دیکەوە: دکتۆر ئەزهەر عەلا، پسپۆڕی چاودێری چڕ کە ماوەی چوار مانگە چاودێری وائیل دەکات، ڕایگەیاند: " ئێستا چارەسەرێک لە ئەمریکا بۆ نەخۆشییەکەی وائیل و ئەوانی هەڵگری ئەو ڤایرۆسەن دۆزراوەتەوە ئەویش لەڕێگەی ئامێرێکی بچووکە و بە پاتری کاردەکات، ئەو ئامێرە دەچێنرێتە نێو سییەکان و چالاکی دەکات بۆ هەناسەدان.
ئەمەش بزانە: لە ساڵی 1995 ـەوە وائیل تەنیا جارێک نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە، ئەویش ساڵی 2003 بوو لەکاتی ڕووخانی ڕژێمی بەعسدا بەهۆی تاڵانکردنی ئامێرەکانی نەخۆشخانەی یەرمووک بۆ نەخۆشخانەی عەدنان گواستراوەتەوە، سەرەڕای دابڕانی لە جیهانی دەرەوە، وائیل لە ڕێگەی ئینتەرنێت و سەیرکردنی فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانەوە فێری هەردوو زمانی تورکی و ئینگلیزی بەباشی بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سکاڵا دژی لەتیف ڕەشید تۆمار دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی بەقاچاخهێنانی بڕێکی زۆر کەبتاگۆن بۆ عێراق پووچەڵ دەکرێتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی عێراق 500 زیندانی ئازاد دەکات
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە حووسییەکان عێراق بەڵێن دەدات