ئاڤا دیجیتاڵ
ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوای کۆچی دوایی لاوێکی وەرزشوانی خەڵکی سەقز لە تایلەند و هاودەردیی بەربڵاوی هاووڵاتییان لەگەڵ بنەماڵەکەی، ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری سەقز بنەماڵەی ئەمینی پووریان بەمەبەستی ڕێگریکردن لە دووپات بوونەوەی ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی ژینا ئەمینی لەژێر گوشار داناوە تا لەكاتی گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو لاوە وەرزشوانە بۆ سەقز، سەبارەت بە بەشداریکردنی گشتی خەڵک، زانیاری بڵاو نەکەنەوە.
چیرۆكی سەرەكیی: بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای کۆچی دوایی فەریار ئەمینی پوور، كە یەكێكە لە وەرزشوانە بەناوبانگەی خەڵکی سەقز لە تایلەند و هاودەردی دەربڕینی بەربڵاوی هاووڵاتییان لەگەڵ بنەماڵەکەی، ناوەندە ئەمنییەکان بنەماڵەی ئەمینی پووریان لەژێر گوشاردا داناوە و لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردن بەتایبەت بە بەشداربوونی خەڵک، هۆشدارییان پێداون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەمینی پوور، ناوەندە ئەمنییەکان هەریەك لە قایممقام،فەرمانداری سەقز و ئیدارەی ئیتلاعات، هۆشدارییان بەو بنەماڵە داوە کە لە ئەگەری بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی، وەکوو ڕۆژی ئەسپەردەکردنی ژینا ئەمینی توندوتیژی لێدەکەوێتەوە و ئەو ناوەندانە هیچ بەرپرسیاریەتییەک لە پێناو ئەوەی ڕوو ئەدات قبووڵ ناکەن.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەتا ئێستا کەمترین هاوکاریی بۆ گواستنەوەی تەرمی فەریار لە تایلەندەوە بۆ ئێران لەگەڵ بنەماڵەی ئەمینی پوور کردووە و دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ لە کۆچی دوایی ئەو لاوە سەقزییە لە تایلەند هەتا ئێستاش تەرمەکەی بۆ زێدەکەی خۆی نەگەڕێندراوەتەوە.
زانیاری زیاتر: هەر لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو هەواڵە، ڕاگەیەندراوەیەک لەلایەن بنەماڵەی ئەمینی پوورەوە ڕایانگەیاندووە کە لەبەر تەشریفاتە یاساییەکان و پرۆسەی جیاواز بەمەبەستی گواستنەوەی تەرمی کوڕەکەیان بەرەو ئێران، هاووڵاتییان دەتوانن دوای ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنەکەی کە ئاماژە بە کاتەکەی نەکراوە لە پرسەی فەریار ئەمینی پوور بەشداری بکەن کە دواتر ڕادەگەیێندرێت.
لەلایەكی دیكەوە: سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە بنەماڵەی ئەمینی پوور لەژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان ئەو نامەیەیان بڵاو کردووەتەوە.
باكگراوند: فەریار ئەمینی پوور تەمەنی 23 ساڵە و ئەندامی هەڵبژاردەی وەرزشی مووی تای ئێران بووە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە وڵاتی تایلەند بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانی لە دەستدا.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری دەستپێکردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول