ئاڤا دیجیتاڵ
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی ژینگەی بەرازیل لەناوچوونی دارستانەکانی ئەمازۆن بەراورد بە ساڵی پێشتر بە ڕێژەی نزیکەی 50% کەمی کردووە. بەوپێیەی ئەمازۆن ڕۆڵێکی گەورەی لە بەرهەمهێنانی ئۆکسجین و توانەوەی کاربۆنی گۆی زەویدا هەیە، ئەمە دەبێتە هەواڵێکی گرنگ بۆ ژینگەی تەواوی جیهان. دابەزینی ڕێژەی لەناوچوونی دارستانەکە پەیوەندیی بە پلان و بەرنامەکانی سەرۆکی وڵاتەوە هەیە.
بۆچی گرنگە: لەکاتێکدا زەوی ڕووبەڕووی گەرمبوون و گۆڕانی کەشوهەوا بووەتەوە، دارستانەکانی ئەمازۆن بە سییەکانی زەوی ناودەبرێن، چونکە زۆرترین ئۆکسجین بەرهەم دەهێنن. هەر بۆیە، ئەمازۆن دەتوانێت ببێتە سەنگەری پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەرمبوونی زەوی و گۆڕانی کەشوهەوا.
لێدوانی فەرمی: لەناوچوونی دارستانەکانی ئەمازۆن لە ساڵی 2023، بەراورد بە ساڵی پێشوو، بە ڕێژەی نزیکەی 50% کەمی کردووە. بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی ژینگەی بەرازیل لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا ئەمە نزمترین ئاستی لەناوچوونە. تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا، 5 هەزار و 153 کیلۆمەتری چوارگۆشە لە دارستانەکانی ئەمازۆن لەناوچوون. ساڵی پێشووتر، ئەم ژمارەیە 10 هەزار و 278 کیلۆمەتر چوارگۆشە بووە.
ژمارەکان وادەڵێن: ڕووبەری ئەمازۆن نزیکەی 5.5 ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. ژینگەی نزیکەی 3 ملیۆن جۆری ڕووەکی و ئاژەڵییە و هاوکات نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە دانیشتووانی ڕەسەن تێیدا دەژین. دارستانەکانی ئەمازۆن بەسەر 9 وڵاتدا دابەش بوون، بەڵام نزیکەی 60%ـی کەوتووەتە ناو سنووری بەرازیل.
باکگراوند: لولا دا سیلوا، سەرۆکی بەرازیل، ساڵی 2022، بەڵێنی دا تاوەکو 2030 کۆتایی بە پڕۆسەی بڕینەوەی دارەکانی ئەمازۆن بهێنێت، دارستانەکە ببووژێنێتەوە و سەرپێچیکاران رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی بکاتەوە. پێشتر و لە سەردەمی ژایەر بۆلسۆنارۆ، سەرۆکی پێشووی بەرازیل، بڕینەوەی دارستانەکان رووی لە زیادبوون کردبوو و حکومەتی بایەخی کەمتری بە پاراستنی دارستانەکە دەدات.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- ژینگە
- 17 ئەیلوول
كێشەی ئاوی قوشتەپە چارەسەر دەکرێت