
سەرۆک مەسعود بارزانی و سینگچۆڵ لیم، کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور
ئاڤا دیجیتاڵ
لە پێشوازی کونسوڵی نوێی کۆریای باشوور، سەرۆک بارزانی سوپاسی گەل و حکومەت و هێزی زەیتوونی ئەو وڵاتەی کرد کە هاوکاریی بەردەوامی هەرێمی کوردستانیان کردووە، هیواخوازیش بوو پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت و زیاتر پێشبخرێن.
بۆچی گرنگە: کۆریای باشوور و هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2003 ەوە پەیوەندییەکی سیاسی و ئابووری و کولتووری تایبەتیان هەیە و ئەو وڵاتە کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر هەیە، ئێستاش هەردوولا کار بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان دەکەن.
بابەتە ستراتیژییەکان: رۆژی دووشەممە 15-1-2024، سەرۆک بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە سینگچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریای باشوور لە هەولێر کرد، بابەتە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بریتیبوون لە پەیوەندییە هەمەجۆرەکانی نێوان هەردوولا، بارودۆخی سیاسی و ڕووداوەکانی ئەمدواییانەی ناوچەکە بەگشتی گفتوگۆیان لەسەرکرا.
لێدوانە فەرمییەکان: سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریای باشوور لە هەولێر کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواستووە. بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ گەل و حکومەتی کۆریای باشوور و هێزی زەیتوونی کۆریای باشوور دەربڕیوە کە هاوکاریی بەردەوامی هەرێمی کوردستانیان کردووە و هیوای خواستووە پەیوەندییەکانی هەردوولا پەرەیان پێبدرێت و زیاتر پێشبخرێن.
لەلایەکی دیکەوە: کونسوڵی کۆریای باشوور دڵخۆشیی خۆی نیشانداوە کە وەک کونسوڵی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاربووە و، پێزانینی بۆ رۆڵی کوردستانیان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هەبووە، کە لەپێناو ئازادی و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش تێکۆشاون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرێمی کوردستانی و کۆریای باشوور لە چەندین ڕووەوە پەیوەندییەکی تایبەتیان هەیە. لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق، کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەیە و ساڵانی 2003 - 2008 هێزی زەیتوون کە ژمارەیان سێ هەزار سەرباز بوو لە هەرێمی کوردستان کاری ئاوەدانکردنەوەیان دەکرد. بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانی و کولتوورییەکانیش، وڵاتی کۆریای باشوور لە ساڵی 2017 بڕیاری دا ئاستی نوێنەرایەتیی وڵاتەکەی لە نوێنەری کونسوڵخانە بکاتە کونسوڵخانەی گشتی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار