ئێران دەبێتە دۆزەخ بۆ ژنان

شەیری بکە لە:
ئێران دەبێتە دۆزەخ بۆ ژنان

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا 325 ژن لە ئێران دەسگیرکراون و بەلایەنی کەمیشەوە 22 ژن لە سێدارەدراون.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی تووندیی ڕێکارەکانی دژی ژنان بەتایبەت لە بابەتی پۆشینی جلوبەرگ، ئێران ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکی گەورە دەبێتەوە، ئەمەش دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی کە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: "ساڵی ڕابردوو بەلایەنی کەمەوە 325 ژن لە شارە جیاوازەکانی ئێران دەستگیرکراون، 92ـیان ژنی کورد بوون و لەنێو دەستگیرکراوەکانیشدا 52 خوێندکار، ڕۆژنامەنووس، هونەرمەند و ئەکتەر و مامۆستا هەبوون". ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە.

 

زانیاریی زیاتر: هەر لە ساڵی ڕابردوودا 147 ژن لە شارە جیاجیاکانی ئێران لەلایەن دەزگەی دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی جیاواز سزای بەندکردن، جەڵدە و لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

شەیری بکە لە: