باسم عەوادی: لەبارەی قەدەغەی هاوردەكردنی غازی ئێران بەفەرمی ئاگادار نەكراوینەتەوە

شەیری بکە لە:
باسم عەوادی: لەبارەی قەدەغەی هاوردەكردنی غازی ئێران بەفەرمی ئاگادار نەكراوینەتەوە

کێڵگەیەکی غازی ئێران. وێنە - ئەرشیف

 

ئاڤا نیوز

دەربارەی كۆتاییهاتنی ئەو وادەیەی كە ئەمریكا بۆ عێراقی دانابوو بۆ كڕینی غاز لە ئێران، وتەبێژی حكومەتی عێراق دەڵێت، تا ئێستا بەفەرمی ئاگادار نەكراوینەتەوە لە كۆتاییهاتنی لێخۆشبوون لە هاوردەكردنی غازی ئێران.

وێنە گەورەکە: ئیدارەی ترەمپ لە چوارچێوەی سەپاندنی زۆرترین فشار بۆسەر ئێران دەیەوێت ڕێگری بکات لەوەی کە ئێران لە ڕێگەی سەرچاوە سروشتییەکانییەوە داهات کۆبکاتەوە بۆ خەرجکردنی لە پەرەسەندنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و بەرگری وڵاتەکەی.

لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ شەممە، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، حکومەت سیناریۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهاتێکی پەیوەست بە هاوردەکردنی غازی ئێرانی داڕشتووە.

زانیاریی زیاتر: عەوادی ڕوونیشی كردەوە، لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی یاخود هەر دامەزراوەیەكی دیكەی ئەمنی، عێراق بە فەرمی ئاگادار نەكراوەتەوە، سەرەڕای ئەوەش خۆمان بۆ خراپترین سیناریۆكانیش ئامادەكردووە، ئامانجی ئەمریكاش ئەوەیە عێراق لەڕووی ئەمنییەوە زیاتر تۆكمە بێت و نەكەوێتە نێو گرژی و ناكۆكییەكانی ناوچەكە.

لە لایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ئەو پلانەی داڕێژراوە بڕیارە تا ساڵی 2028، عێراق لەپرسی وزەدا بگاتە قۆناغی خۆبژێوی و پێویستی بە هاوردەكردنی غاز لە دەرەوە نەمێنێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: